هه‌فته‌ی داهاتوو حاجیانی کوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بارزان ساڵح گووتی: هه‌رچه‌نده ساڵانی رابردوو له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیاندا گیروگرفتمان بۆ دروست ده‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سعودیا و عێراق کراوه که له کات و واده‌ی دیاریکراودا حاجییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه.
زیاتر روونیکرده‌وه که رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌که‌م قۆناغی گه‌ڕانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و 420 حاجی به‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێک نه‌یه‌ته پێشێ ئه‌وا له 12 رۆژدا سه‌رجه‌م حاجییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه که ژماره‌یان زیاتر له چوار هه‌زار حاجی ده‌بێت و بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ سه‌فه‌ریان کردوه بۆ وڵاتی سعودیه.
