هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی كورد، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیاوه به‌رده‌وامه
له هه‌ر یه‌ك له‌و شارانه ناوی قوربانیانی تاوانه‌کانی ڕژێمی سه‌دام که که‌وتنه ژێر هێرشه کیمیاوی و کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ڕژێمی پێشووی عیراق بۆ خه‌ڵك خوێندرایه‌وه و داوا له هاووڵاتیانی به‌ریتانیا کرا به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی واژووی ئه‌له‌کترۆنی بکه‌ن بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد و وه‌ده‌ستهێنانی دادوه‌ری بۆ قوربانیان.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا (به‌یان سامی عبدالرحمان) له لێدوانێکدا ووتی: \" گه‌لی کورد پێویستی به بهنێودهولهتیکردنی ئه‌و کاره‌ساتانه هه‌یه که به سه‌ری هاتووه. بهنێودهولهتیکردنهکه ههنگاوێکی گرنگ ده‌بێت به‌ره‌و دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه له به کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد.\""
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ووتی: \"" سه‌ددام حوسه‌ین به ئه‌نجامدانی جینۆساید دادگایی نه‌کرا و تۆمه‌تباریش نه‌کرا. دادوه‌ری تا ئێستا به‌ده‌ست نه‌هاتووه.
ئێمه هه‌موو کاتێك ستایشی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌که‌ین که هۆکاری ڕاگرتنی کۆمه‌ڵکوژی کورد بوو به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له کوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991.
ئێستا ئێمه داوا له‌و حکومه‌ته ده‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی جینۆسایدی کورد بناسێنێت تا قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساتانه ئه‌وانه‌ی له به‌ریتانیا و له عیراق ده‌ژین ئه‌و دادوهریهیان پێبخهشرێت که موستهههقینه.\""
شایانی باسه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که له کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ر چوار شاره‌که‌ی سه‌ره‌وه به ڕێوه‌چوو کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵکی به‌ریتانیا له‌مه‌ڕ پرسی جینۆسایدی گه‌لی کورد هه‌بوو و توانرا زیاتر له 1500 واژوو کۆ بکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتوو 10 هه‌زار واژووی ئه‌له‌کترۆنی کۆ کرایه‌وه ئه‌وا ده‌بێت حکومه‌تی به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ جینۆسایدی کورد ڕوون بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر توانراش 100 هه‌زار واژوو کۆبکرێته‌وه ئه‌وا پرسی جینۆسایدی گه‌لی کورد ده‌بێته بابه‌تێکی گفتوگۆ له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌و ئومێده‌ی که دواتر له لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئه‌و ووڵاته به فه‌رمی بناسێنرێت.
جێی ئاماژه‌یه که په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا به‌ڕه‌گه‌ز کورد (نازم زه‌هاوی) به‌ر له ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسا به ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی واژووی ئه‌له‌کترۆنی له یه‌کێك له ماڵپه‌ڕه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ناوبراو له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و لۆردی به‌ریتانیا و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا پشتگیری لێده‌کرێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌بێت به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی به‌ریتانیا بن یان له‌و ووڵاته مافی مانه‌وه‌ی فه‌رمیان هه‌بێت و پیویسته ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 16 ساڵ بێت.
-هەولێر"
