جه‌عفه‌ری، حه‌كیم و عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا كۆ ده‌بنه‌وه
له‌و باره‌یه‌وه (قاسم محەممەد) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان به \"په‌یامنێر\""ـی ڕاگه‌یاندووه بۆ چارەسەر کردنی قەیرانه‌كانی ئێستای عێراق و دەرباز بوون لێی، ھەفتەی داھاتوو چەندین کۆبونەوە ئەنجام دەدرێن.
گووتیشی: بڕیارە ھەریەک لە (ئیبراھیم جەعفەری) سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی نیشتمانی، (عەمار حەکیم) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و (عادل عەبدولمەھدی) و ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتی دیكه سەردانی ھەولێر بکەن و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیكه‌ی ی ھەرێم دیدار و کۆبونەوە ئەنجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێم دەبێت کار بکەن و ڕێکبکەون لەسەر ئەو یاسایانەی پێویستیان بە تەوافوق ھەیە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات تێپەڕێنرێن، وەکو یاسایی نەوت و غاز و یاسایی دادگای فیدراڵ و کۆمەڵێک یاسایی گرنگی تر.
"
