هه‌فته‌ی داهاتوو حاجیانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بارزان ساڵح گووتی: هه‌رچه‌نده ساڵانی رابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیاندا گیروگرفتمان بۆ دروست ده‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سعودیا و عێراق كراوه كه له كات و واده‌ی دیاریكراودا حاجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه.
زیاتر روونیكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م قۆناغی گه‌ڕانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و 420 حاجی به‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێك نه‌یه‌ته پێشێ ئه‌وا له 12 رۆژدا سه‌رجه‌م حاجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ژماره‌یان زیاتر له چوار هه‌زار حاجی ده‌بێت و بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ سه‌فه‌ریان كردوه بۆ وڵاتی سعودیه.
