سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد
له دیدارێك دا ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی تر و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه خرایه به‌ر باس.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی كردن هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا خواست له‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی كه پێی سپێردراوه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی نیشاندا له هاریكاری كردن و سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی دا.
سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر داوای باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ردوو شاندی سیاسی و شاندی حكومی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو و هیوای خواست كه شاندی سیاسی بتوانێت به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی بدات له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی سیاسیی عێراق بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی كه دوچاری عێراق بوویته‌وه.
تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌دا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه هه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به كه‌ركووك پێویسته به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت و باڵیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هاریكاریی پێویست.
