سه‌رۆكايه‌تيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ژنى قوربان پيرۆز ده‌كات
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، پيرۆزباييهكى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان و عيراق و جيهان به گشتى و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان به تايبه‌تى ده‌كه‌ين. به هيواى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو لايه‌ك جه‌ژنێكى خۆش و ئارام و پڕ له ئاسووده‌يى به‌رنه سه‌ر و هه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشى بێت.
هيوادارين هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان ببێته په‌يامێك بۆ قووڵبوونهوهى تهبايى و پێكه‌وه‌ژيانى گه‌لانى كوردستان و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى و مايه‌ى چه‌سپاندنى زياترى مانا و به‌هاكانى خۆشه‌ويستى و لێبورده‌يى له نێو گه‌لاندا. دووباره جه‌ژن له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هه‌ر له خۆشيدا بن.
سه‌رۆكايه‌تيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
25/10/2012
