مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له سه‌رۆکی نێرده‌ی خاچی سوور له کوردستان کرد
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ رێکه‌وتی 24/10/2012 به‌رێز مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له به‌رێز (پیاتریس ئۆشلی) سه‌رۆکی نێرده‌ی خاچی سووری نێودوڵه‌تی له هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری کرد.
ئه‌مه و له میانه‌ی دانیشتنێکدا گفتوگۆ له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاره‌کانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی کرا. هه‌ر له میانه‌ی دانیشتنه‌که‌دا مه‌سرور بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ کار و چالاکییه‌کانی خاچی سوور له هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له هه‌رێمی کوردستاندا خواستێکی به‌هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له گشت بواره‌کاندا پرۆسه‌ی ره‌چاوکردنی بنه‌ما و پێوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ پێشکه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ببینێت و هه‌رێمی کوردستان له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه. هه‌ر له‌مبواره‌شدا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌موو تێبینی و راسپارده‌کانی خاچی سوور بۆ باشتر کردنی ئه‌م ره‌وشه له‌به‌ر چاو ده‌گرن و له نزیکه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها شاندی خاچی سوور وێرای ده‌ربرینی خۆشحاڵییان به‌رامبه‌ر به پێشکه‌تنه‌کانی بواری ئاسایش و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان له هه‌رێم، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان رۆلی چاودێرییان له هه‌رێم و ناوچه سنووریه‌کان و هه‌روه‌ها ناوچه دابرێندراوه‌کان په‌ره پێبده‌ن.
