مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كات
هه‌روه‌ها له به‌شێكی پیرۆزبایینامه‌كه هاتووه: ئومێده‌وارین جه‌ژنی قوربان به خێروخۆشی بۆ هه‌موومان بگه‌ڕێته‌وه و ببێته مایه‌ی گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمه‌كه‌مان و ئاشتی و ئاشته‌وایی له نێوانی هه‌موو پێكهاته ئیتنی و ئایینی و سیاسییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا بێنێته دی كه ماوه‌یه‌كه به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌موار و پڕگرێوگۆڵهدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌روه‌ها شه‌پۆلی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی رووده‌ده‌ن، ده‌رگاكانی ئاسۆیه‌كی باش و گونجاو بۆ به‌دی هاتنی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێم و عێراقدا بخاته سه‌ر پشت و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردیش له ناوچه‌كه‌دا به راسته‌ڕێی ئاشتی و دیموكراسیدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری راسته‌قینه هه‌نگاو بنێ و بگاته كه‌ناری ئارامی و ئۆقره‌یی.
ئاماژه‌یداوه: به رۆڵی خۆمان هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له گشت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی سیاسه‌ته‌كانی جینۆساید پیرۆزده‌كه‌ین كه به قوربانیدانی رۆڵه سه‌ربه‌رزه‌كانی ئه‌وان ئه‌مڕۆی ئاوه‌دانی و ئاشتی و دیموكراسی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتۆته دی و پاشهرۆژێكی گه‌شاوه و پێشكهوتووترمان لێ ده‌خوازن و ئێمه‌یش ده‌بێ په‌یمانیان بۆ دووپات بكه‌ینه‌وه كه دڵسۆزانه له‌و پێناوه‌دا خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كگرتووانه ده‌كه‌ین.
