هەولێر: نەخۆشخانەی منداڵبون سوتا
یەکەی ئەندازیاری نەخۆشخانەی منداڵبون لەشاری هەولێر ئاگری گرتو لەئێستاشدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، لەوبارەیەوە، بەرپرسی ژوری عەمەلیاتی شارستانیی هەولێر، شێخ کافێ بەئاوێنەنیوزی راگەیاند \" یەکەی ئەندازیاری نەخۆشخانەی منداڵبون بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرتو لەئێستاشدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە\""
ناوبراو وتیشی لەئێستاشدا لیژنەیەک پێکێهێنراوە بۆ خەمڵندنی زیانە مادیەکان، هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.
"
