كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌و برِیارانه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوودا درابوون و به‌دواداچوونی بۆ جێبه‌جێكردنیان كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئهجندهیهی له بواره‌كانی سیاسی و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسه سیاسییه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ستراتیژی، جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له‌پێناوی ئه‌وه‌شدا برِیاردرا ئه‌و لیژنه فهرعییانهی برِیاردراون بۆ هه‌ریه‌ك له پرسه‌كان پێكبهێنرێن، له دوای رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربانه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌ی بۆدارێژراو ده‌ستبه‌كار بن.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه به‌ناوی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی له گه‌لی كوردستان و هه‌موو موسڵمانی جیهان و ناوچه‌كه پیرۆز كرد و هیوای خواست به خێر و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك بگهرِێتهوه و بێته مایه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پێشكه‌وتوو بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و به ره‌حمه‌ت بگهرِێتهوه بۆ یهكرِیزی گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی.
