پێشانگایه‌كی كشتوكاڵی بۆ نیشاندانی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان له‌گه‌رمیان به‌رِێوه‌چوو

پێشانگایه‌كی كشتوكاڵی بۆ نیشاندانی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان له‌گه‌رمیان به‌رِێوه‌چوو
24ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ له‌شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان پێشانگایه‌كی كشتوكاڵی بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌ خۆماڵیه‌كانی جووتیارانی ته‌واوی گه‌رمیان كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا 60 جووتیاری كه‌لار وكفری و خانه‌قین به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كانی خۆیان نیشاندا.
له‌ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا كه‌ به‌رهه‌می جووتیارانی له‌خۆ ده‌گرت چه‌ند گوته‌یه‌ك پێشك كرا، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان رِاگه‌یاند: 60 جووتیاری سنوری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كه‌لار و كفری و خانه‌قین به‌شداریان كردووه‌.
Top