24ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- دوێنێ شه‌پوَلێكى بارانبارین ده‌ڤه‌رى راپه‌رِینى گرته‌وه‌و له‌ناوچه‌ى خوَشناوه‌تى بارانبارینى زوَرو به‌خورِ زیانى ماددیى به‌چه‌ند هاوولاَتییه‌ك گه‌یاند. بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر بارانبارینێكى به‌خورِ ناوچه‌ى خوَشناوه‌تى گرته‌وه كه‌بووه هوَى هه‌ڵسانى لافاو له‌ئاكامدا له‌گوندى دواوه‌ى سه‌ربه‌ناحیه‌ى سه‌روچاوه (10)سه‌ر مانگاى هاوولاَتیانى كوشت و برِى (35)به‌رمیل نه‌وتیشى له‌گه‌ڵ خوَیدا راماڵى و رێگاى هاتووچوَى گونده‌كه‌شى تێكدا، هه‌روه‌ها هه‌مان كات به‌و هوَیه‌وه له‌گوندى( بێكێل)یش كابینه‌ى قوتابخانه‌ى گونده‌كه‌ى رووخاند‌و ئه‌م رووداوه‌ش بووه هوَى ترسانى قوتابیانى قوتابخانه‌كه‌و ته‌نانه‌ت (3) قوتابى به‌هوَى ئه‌و رووداوه‌وه له‌ترساندا له‌هوَش خوَیان چوون. له‌شاروَچكه‌ى شكارته‌ى سه‌ربه‌ناحیه‌ى سه‌روچاوه‌ش له ئه‌نجامى هه‌ڵسانى لافاو خانووى سىَ هاوولاَتى زیانیان به‌ركه‌وت. هه‌ر دوێنێ به‌هۆی شه‌پۆڵی بارانبارینه‌وه زیانێكی دارایی زۆر به‌جووتیارانی سنووری ناوچه‌ی هه‌ریر كه‌وت.