ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دوا ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌که تاوتوێ ده‌کات
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوا ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێم و ده‌ڤه‌ره‌که تاوتوێ کرا و گفتوگۆ له سه‌ر چۆنیه‌تی پته‌وترکردنی رێکاره‌کانی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له نێوان ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌م بواره کرا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی به پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌وه، دوا ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌که تاوتوێ کرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌کاری و به‌رزکردنی تواناکانی داموده‌زگاکانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان و پاراستنی باشتری ئاسایشی ناوچه سنووریه‌کان.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که هاوکاریی و نزیکیی خه‌ڵکی کوردستان، فاکته‌رێکی هه‌ره سه‌ره‌کیی سه‌رکه‌وتنی داموده‌زگاکانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم بووه و بۆیه‌شه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وێرای سوپاسگوزاریی دووباره‌ی خۆی بۆ سه‌رجه‌م خه‌لکی خۆشه‌ویستی هه‌رێم ، دووپاتی ده‌کاته‌وه که وه‌ک هه‌میشه گشت داموده‌زگاکانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌رگایان بۆ هاوکاریی خه‌ڵک و نزیک بوونه‌وه لێیان و وه‌رگرتنی را و بۆچوونه‌کانیان کراوه ده‌بێت.
