نێچیرڤان بارزانی: وتارهكهی مهلا بهختیار هیچ نیگهرانییهكی لای ئێمه دروست نهكردووه
لە وەڵامی پرسێارێكدا لە بارەی گوتارەكەی (مەلابەختیار) كە لە كۆنگرەی (بەدەپە)ـدا لە توركیا كە گوایە نیگەرانی لای پارتیی دیموكراتی كوردستان دروست كردووە (نێچیرڤان بارزانی) گوتی: \"بەهیچ شێوەیەك ئێمە وامان نەخوێندووەتەوە كە ئەمە وەڵامی قسەكانی جەنابی سەرۆكی هەرێمە بێت و، هیچ نیگەرانیەكیشی لای ئێمە دروست نەكردووە.
ئێمە ئەو پرەنسیبەی كە پێمان وایە چارەی پرسی كورد لە توركیادا دەكات دەبێ بەشێوەیەكی سیاسی بكرێت و ئێستایش پابەندی ئەو پرەنسیپەین و،پ جەنابی (مەلابەختیار)ـیش ئەو پرەنسیبەی دووپات كردووەتەوە كە هەموومان وەكو حكوومەتی هەرێم یهکدەنگین لەسەری.\""
سەعدییە و جەلەولا
لەبارەی بارودۆخی ناوچەكانی (سەعدییە) و (جەلەولا)ـیش سەرۆكی حكوومەت گوتی:\""ئەو شوێنە زۆر هەستیارە و ئەوە نیە كە ئێمە هەر پێشمەرگە بنێریین و سبەی تووشی كێشەی گەورەتر ببین لەوەی كە ئێستا هەیە ئەوە پێویستی بەوە هەیە لەگەڵ بەغدا چارەی بۆ بدۆزرێـتەوە.\""
سەردانی وەفدەكان بۆ بەغدا
لە وەڵامی پرسێارێكدا سەبارەت بە سەردانی كردنی وەفدەكانی هەرێم بۆ بەغدا سەرۆكی حكوومەت گوتی: \""ئێمە تاكو بەشێك بین لە عێراق پێویستمان بەو سەردانانە هەیە و دەبێت لە رێگەی دانوستانەوە كێشەكان چارە بكەین. ئێمە ڕێگەی گفتوگۆ بەهیچ شێوەیەك ڕاناگرین و هیوایشمان وایە كە بتوانین كێشەكانی خۆمان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق بە گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا چارەسەر بكەین.\""
بێ سەروشوێنەكان
سەبارەت بە مەسەلەی بێ سەروشوێنەكانی شەری ناوخۆیش سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی دا كە: \""ئەوە شتێكە پێوەندی بە پارتی و یەكێتیەوە هەیە، ئێمە لە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی باسمان كردووە كێشەیەكی ناخۆشە و هەردوولایشمان كۆكین كە دەبێت ئەو مەلەفە چارە بكەین.\""
كێشەكانی بەغدا و هەولێر
(نێچیرڤان بارزانی) گوتیشی: \""مەسەلەی نەوت و گاز لەگەڵ بەغدا چارە نەكراوە، بەڵام ئەو ڕێكکەوتنەی لەگەڵ بەغدا كراوە دەڵێین هەنگاوێكە بەرەو ئاراستەیەكی دروست.\"""
