عیماد ئه‌حمه‌د و نوری مالیكی كۆبوونه‌وه و وه‌فدی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت به‌بودجه رێك كه‌وتن
ئه‌مڕۆ 22/10/2012 له‌شاری به‌غدا نوری مالیكی پێشوازیكرد له عیماد ئه‌حمه‌د و وه‌فدی هاوڕێی، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردولا هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و له‌لایه‌ك و هه‌رێم و به‌غداو پرسی بودجه‌ی ساڵی 2013 یان تاوتوێكرد.
له‌و دیداره‌دا كه‌وه‌زیرانی دارایی و ئابوری و سامانه سروشتیه‌كان و پلاندانانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، عیماد ئه‌حمه‌د وتی: ئێمه به‌شێكین له‌عیراق و به‌پێی ده‌ستور ئه‌رك و مافمان هه‌یه، داواكاریشین له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستورو به‌رژوه‌ندی گشتی هه‌موو گه‌لانی عیراق بیر له‌چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ینه‌وه، هه‌روا وتی: خواسته‌كانی ئێمه ته‌نیا خواستی خه‌ڵكی كوردستان نین، به‌ڵكو له‌به‌رژوه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عیراقدان.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌وردی باسی له‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ش كرد كه‌له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عیراق پێشكه‌ش كران، كه پێشتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی هونه‌ری هه‌ردولا له‌سه‌ر به‌شێك له‌خاڵه‌كان رێكه‌وتن و به‌شێكیشیان پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و خودی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه، ، بۆیه عیماد ئه‌حمه‌د داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆڵی خۆی ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
شایانی باسه، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێویستیان به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی عیراقه‌وه هه‌یه وه‌ك نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیلراق باسیان كرد، بریتییه له خه‌رجكردنی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و موسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم و زیادبوونی به‌رچاوی بودجه‌ی سیادی و به‌رگری، كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی عیراقیش دروستكردوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نوری مالیكی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كان له‌كه‌شێكی باش به‌رێوه‌چوون و ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ئاماده‌ی هاریكاری و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانین. هه‌روا باسی له‌وه‌شكرد كه‌دۆخی ئێستای عیراق مه‌ترسیداره‌و پێویسته هه‌موو لایه‌كمان به‌گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه ره‌فتار بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكی و جیاوازیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ندی خۆشی بۆ ئه‌و خاڵانه دوپاتكرده‌وه كه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولادا كۆده‌نگی له‌سه‌ر بووه‌و وتیشی: پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێشكه‌وتنی هه‌موو عیراق ده‌زانین و هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ بوژانه‌وه‌ی زیاتری كوردستان پێویست بێت، به‌پێی توانا به‌ده‌نگییه‌وه ده‌چین.
