بیستوسێ منداڵی تووشبوو بە تالاسیمیا لە نۆ مانگدا لەدایک بوون
گوتەبێژی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی،فەرهاد قادر، بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر،گوتی:\"لەماوەی نۆمانگی ئەمساڵدا 23 منداڵی تازە لەدایک بوو لەکۆمەڵەکەی ئێمە تۆمار کراون کە نەخۆشی تالاسیمایان لەگەڵدایە و ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرتریش هەبن، بەڵام بۆ تۆمارکردن نەهاتونەتە لای ئێمە \"".
فەرهاد قادر، گوتی:\""هەر لەنۆمانگی ئەمساڵدا شەش نەخۆشی تووش بوو بەتەلاسیمیا کە ئ لەکۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانیداەندامن، گیانیان لەدەست داوە\"".
گوتەبێژی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، داواشی کرد حکومەتی هەرێم داواکانیان جێبەجی بکات و یەکێک لەگرنگترینیان پێدانی ئەو زەویانەیە کەبەڵێنیان پێ دراوە و بڕیاری بۆ دەرچووە\""."
