به‌هۆی رووداوێكى هاتووچۆ شوفێرێك بریندار بوو

به‌هۆی رووداوێكى هاتووچۆ شوفێرێك بریندار بوو
21ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- له‌ ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر جووت سایدى سۆران_زارگه‌لى شوفێرێك به‌ سه‌ختى بریندار بوو و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك رووداوه‌كه‌ رایگه‌یاند: به‌ هۆی خێرالێخورین و له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى شوفێرێك خۆی به‌ ستوونه‌كانى كاره‌باى ناوه‌رِاستى شه‌قامى جووت سایدى سۆران كێشا و له‌ ئه‌نجامیشدا خۆی به‌ سه‌ختى بریندار بوو و زیانێكى زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كه‌ له‌ جۆری تویوتا بوو گه‌یشت.
Top