نیچیرڤان بارزانی، له یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ گەرمیان، به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 100 قه‌ڕه‌وێڵه‌یی دانا
وه‌زیرانی ته‌ندروسی، رێگاوبان و ئاودانکردنه‌وه، شاره‌وانی و شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، له‌ناو شانده‌که‌ی یاوه‌ری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندان.
له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌رپرسی ئێداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای به‌خێرهێنانی سه‌رۆکی حکومه‌ت، رایگه‌یاند: چۆنیه‌تیی خه‌رج کردنی ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاره‌ی بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ته‌رخان کراوه، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی سه‌ردانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و شاندی هاوڕێیه‌تی.
نێچیرڤان بارازنی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا، گوتی: خه‌ڵکی کوردستان نه‌هامه‌تییه‌کی زۆر دیتووه و پشکی زۆر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه به‌ر دانیشتوانی گه‌رمیان که‌وتووه که له تاوانه‌کانی ئه‌نفالدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ده‌بێ ئێمه کار بۆ سارێژکردنه‌وه‌ی برینه‌کانیان بکه‌ین.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، گوتی: چۆنکه ئه‌و تاوانانه به ناوی حکوومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراون، پێویسته حکوومه‌تی به‌غدا قه‌ره‌بووی به‌شێک له‌و تاوانانه له ئه‌ستۆ بگرێت. بۆیه ده‌بێ حکوومه‌تی به‌غدا که‌س وکاری ئه‌نفال کراوان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه و بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال هه‌وڵ بدات، به‌ڵکۆ به‌م جۆره که‌مێک له ئازاره‌کانی که‌سوکاریان که‌م بێته‌وه.
نیچیرڤان بارزانی، سه‌باره‌ت به ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، گوتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی به قه‌رزداری ئێوه ده‌زانێت، بۆیه بۆ گوێگرتن له داواکانی ئێوه و چۆنیه‌تیی خه‌رجکردنی ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاره‌ی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ته‌رخان کرابوو، لێره کۆ بووینه‌ته‌وه. جگه له‌وانه‌ش له ئێداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند داواکارییه‌ک پێشکه‌ش کراون که بریتین له دروستکردنی 1500 خانوو بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان، پارک و یاریگا و کاره‌با و ئاو که هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م پڕۆژانه‌ش جێبه‌جێ بکه‌ین.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به نۆژنکردنه‌وه‌ی رێگای که‌لار- ده‌ربه‌ندیخان، گوتی: ئاگه‌دارین که به هۆی کۆنی و ستانداردنه‌بوونی ئه‌م رێگایه، خه‌ڵک تووشی رووداوی زۆر ده‌بن. ئێمه له لایه‌ن وه‌زارتی رێگاوبان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌وه، سه‌رقاڵی دیزاینکردنی رێگای دووسایدی که‌لار- دهربهندیخانین که دوای ته‌وابوونی دیزاینه‌که ده‌ستبه‌کار ده‌بین.
شیاوی ئاماژه‌یه، سه‌رۆکی حکومه‌ت و شاندی یاوه‌ری بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له گه‌رمیان ده‌مێنێته‌وه و سه‌ردانی هه‌موو شارۆچکه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کات.
