سەرۆك بارزانی: چهندین ساڵه خۆ له جێبهجێكردنی ماددهی 140 دهدزنەوە
(مارتن كۆپلەر) بەردەوامیی هەوڵەكانی (UN)ـی لە چارەكردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا خستە ڕوو و بە تێروتەسەلییش ئاماژەی بە پرسی كەركووك كرد و هیوای خواست كە لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پارێزگاكانی عێراقدا پارێزگای كەركووكیش هەڵبژاردنێكی سەركەوتووی تێدا ئەنجام بدرێ.
(سەرۆك بارزانی) جەختی لەوە كردەوە كە گشت كێشەكانی عێراق دەكرێ بە گفتۆگو و ڕێگەچارەی ئاشتیانە بێنە چارەسەركردن و دەستوو و ڕێككەوتنەكانیش بنەمایەكی سەرەكین بۆ چارەسەركردنیان.
سەبارەت بە پرسی كەركووكیش، (سەرۆك بارزانی) ئاماژەی دا كە دەستوور ڕێگەچارەی پێویستی بۆ داناوە، بەڵام ئەوە چەند ساڵە هەست بە خۆدزینەوەیەك دەكرێ لە جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی دەستوورەكە كە تایبەتە بە هەموو ناوچە دابڕێندراوەكان.
(مارتن كۆپلەر) سوپاسی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هەماهەنگی و ئاسانكارییانەی كە لەگەڵ ئاژانسەكانی سەر بە (UN) نواندوویەتی و هیوای خواست ئەم هەماهەنگییە بەردەوامیی هەبێت و زیاتریش پەرە بستێنێت و ستاییشی ڕەوشی سەقامگیری هەرێم و پڕۆسەی ئاوەدانییەكەی كرد و ڕایگەیاند كە هەر جارێك سەردانی هەرێم دەكات، هەست بە جیاوازییەكی دیكە دەكات و ستاییشی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ ئەو بایەخەی كە بە پەناهەندەكانی سووریا لە هەرێمدا دەیدات و (سەرۆك بارزانی)ـیش ئامادەیی هەرێمی بۆ هەر هاوكارییەك نیشان دا كە پێویست بێت.
