وەفدی حیزبە كوردستانییەكان گەیشتنە بەغدا
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، وه‌فده‌كه پێكهاتووه لهبەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی وه‌ك سه‌رۆكی وهفدهكهو ئەندامێتی زەعیم عەلی‌و جەعفەر ئیمینكی نوێنەرانی پارتی‌و محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان‌و نوێنەرانی حیزبی شیوعی كوردستان‌و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
پێشتر هه‌ریه‌كه له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ناكهنو هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گهراندبوهوه كه ئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه بێ ئه‌نجامن.
له‌لێدوانێكی پێشتریدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد سه‌باح، راگه‌یاندبوو كه وه‌فده‌كه سه‌ره‌تا سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار دهكهنو دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی‌و لیستی ئه‌لعێراقیه كۆده‌بنه‌وه.
ئومێد سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌م شانده‌ی هه‌رێم جه‌ختكردنه‌وه‌یه لهرێكهوتننامهكانی پێشووی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، به‌تایبه‌تی ئه‌و رێكه‌وتننامه 19خاڵیه‌ی \"كه چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانی تیاخرابووهڕوو.\""
رۆژی چوارشەمەی رابردوو بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەڕێوەچوو تیایدا بڕیاردرا وەفدی حیزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا بكرێت."
