سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی ناوچەی كازمییەی شاری بەغدا ئیدانە دەكات
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وێڕای بە توندی ئیدانەكردنی ئەو كردەوە تیرۆریستییە، هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانییانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕێت و هیوای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
لە هەمان كاتدا دووپاتی دەكەینەوە هەر كردەوە و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و لایەنێكەوە بۆ سەر هاووڵاتیان و سەقامگیری وڵات ئەنجام بدرێت لە لایەن ئێمەوە ئیدانە و ریسوا دەكرێت.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
ههولێر
٢١/١٠/٢٠١٢
