شێخ جه‌عفه‌ر: ئێمه و گۆڕان دڵمان بۆ یه‌ك لێدەدا
شێخ جه‌عفه‌ر له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی نه‌وا، وتى \"ئێمه له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی گۆڕان به عه‌سكه‌ری و سیاسیه‌وه مێژوویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه ، ئه‌و هاوڕێیه‌تیه‌ی هه‌مان بووه له‌هیچ كاتێكدا تێكمان نه‌داوه، ئێمه به به‌رده‌وامی به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشین و بۆنه دروست ده‌كه‌ین و ته‌له‌فون بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ین\"".
رونیشیكردووه‌ته‌وه \""ئه‌وه په‌یوه‌ندی به هیچ كێشه‌یه‌كی تره‌وه نیه له‌كاتێكدا ئه‌وان خه‌ریكی ئه‌و كاره توندوتیژیانه بوون له سلێمانی ئێمه به به‌رده‌وامی ته‌له‌فونمان بۆ یه‌كتری ده‌كرد و یه‌كمان بینیوه، سه‌باره‌ت به بابه‌تی عه‌سكه‌ری ئێسته‌ش كێشه‌مان نیه ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بووه هه‌موویان ئێسته دڵیان بۆمان لێده‌دات و ئێمه‌ش دڵمان بۆ ئه‌وان لێده‌دات كهبێنهوه له‌گه‌ڵ ئێمه له سه‌نگه‌ره‌كاندا بن\"".
شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه مێژووی یه‌كێتی ئه‌وه نیه كه ئه‌وان بتوانین ئاوا به ئاسانی وازی لێبێنن، ده‌ڵێت \""هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك نیه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌لای گۆڕانن یان ئه‌و كادرانه‌ی كه له ئێمه جیابوونه‌ته‌وه دڵ و گیانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان نه‌بێت و خۆشه‌ویستیان نه‌بێت بۆ پێشمه‌رگه‌كان و كه‌س و كاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێیان\""."
