سه‌رۆکی کوردستان دواى جه‌ژن سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات
ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به kdp.info ى راگه‌یاند: سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان دوای ئەوەی لە 31/7/2012 داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌رۆکی رووسیاى بەدەست گەیشت، دوای چەژنی قوربانی پیرۆز سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات.
گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشدا سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ رووسیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی_یه‌وه نییه بۆ ئه‌و وڵاته
وتیشی: له کاتی گه‌شته‌که‌یدا، ناوه‌ڕۆکی سه‌ردانه‌که روون ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام رووسیا وڵاتێکی گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چ له رووی سیاسی بێت یان دیبلۆماتی، په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆیش له‌نێوان هه‌رێم و رووسیادا هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی ته‌ئکیدیکرده‌وه، سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ رووسیا په‌یوه‌ندی به سه‌ردانه‌که‌ی پێشتری نووری مالیکی، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ رووسیا و چیک نییه.
