سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم بابه‌تی گۆڤارێك ده‌رباره‌ى كوڕى سه‌رۆك وه‌زیران ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌مه ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه :
گۆڤارى هۆنیا له ژماره‌ى 66ى ڕۆژى دووشه‌ممه 15ى ئۆكتۆبه‌رى 2012ى خۆیدا، بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌ك به سه‌رچاوه‌كه‌ى بدات، بابه‌تێكى وێنه‌دارى ده‌رباره‌ى كوڕى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز ئیدریس نێچیرڤان بارزانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا چه‌ندین قسه و ئاخاوتن، به ناوى ئه‌وه‌وه كراون كه دوور و نزیك هیچ پهیوندییهكى به‌و قسه و ئاخاوتنانهوه نیه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قسانه‌ى نه بۆ گۆڤاره‌كه و نه بۆ هیچ ده‌زگا و كه‌ناڵێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندن نه‌كردووه!.
دواى به‌دواداچوونێك له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كه، ده‌ركه‌وت ئه‌م بابه‌ته‌ى له سایتێكى دروستكراو وه‌رگرتووه كه دیسانه‌وه نه دوور و نه نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به خۆیه‌وه نیه و هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئاگادارى هه‌بوونى سایتێكى له‌وجۆره‌ش نیه!. بۆیه هه‌رچى له‌و بابه‌ته‌دا و له‌و سایته‌شدا به ناوى ئه‌وه‌وه كراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به به‌ڕێزیانه‌وه نیه و ته‌واو دوور له ڕاستى و بێ بنه‌مایه.
سامى ئه‌رگۆشى
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
17ى ئۆكتۆبه‌رى 2012
