سه‌رۆك وه‌زيران پێشوازى له شاندێكى شاريقه كرد
له دیدارێكدا باس له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و میرنشینى شاریقه كرا. شێخ سوڵتان ئه‌لقاسمى خۆشحاڵيى خۆى بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕى و ده‌ستخۆشى له سهركردایهتيى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
شاندى میوان باسیان له دهسبهكاربوونى هێڵى ئاسمانيى (ئه‌لعه‌ره‌بیه) له هه‌رێم و بهشداريكردنیان له پیشانگاى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى كرد وه‌ك هه‌نگاوێكى به‌رایى بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. هاوكات ستایشى پێشكه‌وتن و بارى ئارام و سه‌قامگیرى هه‌رێم و دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان كرد و هیوایان خواست بتوانن له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا، له بواره جیاجیاكاندا به‌شداريى كارا بكه‌ن.
شاندى میوان باسیان له واژووكردنى یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتن كرد كه له نێوان هه‌ردوو ژوورى بازرگانيى میرنشینى شاریقه و هه‌رێمى كوردستان ئیمزا كراوه، وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌نديى بازرگانى و ئابوورى و په‌روه‌رده و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى بازرگانيى هه‌ردوولا له هه‌ولێر و شاریقه.
لاى خۆيه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى بۆ سه‌ردانى شاندى میوان ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌م هه‌نگاوه ده‌سپێكى پهیوهندیيهكى درێژخایه‌ن بێت له‌گه‌ڵ میرنشینى شاریقه. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه ده‌رگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى شاریقه كراوه‌یه و ده‌توانن سوود له هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرن بۆ ته‌واوى بازاڕه‌كانى عیراق.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم سوپاسى بایه‌خى میرنشینى شاریقه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ویست و خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه سوود له ئه‌زموون و پێشكه‌وتنى هه‌موو لایه‌ك وه‌ربگرێت بۆ پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان. هاوكات ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى خسته ڕوو بۆ كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كونسوڵگهريى ئیمارات له هه‌رێم بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كان له بواره جیاجیاكاندا.
