نه‌وشیروان مسته‌فا: پێویسته ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر هه‌رێم
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌مواركردنه‌وه‌ی و گۆڕینی سیستمی سیاسی له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی و پێمانوایه ئه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌و گۆڕینه‌یه كه ده‌بێت له كوردستانی عێراقدا ده‌ستپێبكات ئومێدمان وایه هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه بێن.
هه‌روه‌ك محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌وباره‌یه‌وه، رایگه‌یاند: ده‌ستور یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكرێت، ئێمه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن له‌شه‌ش پاكێجه‌كه‌دا كه بۆ چاكسازی پێشكه‌شمان كردوه، ئه‌و خاڵانه‌ی به پێویستمان زانیوه گۆڕانكاری تێدابكرێت، ئاماده‌مانكردوه و گرنگترین خاڵیش گۆڕینی سیستمه‌كه‌یه له سه‌رۆكایه‌تیەوە بۆ په‌رله‌مانی، تا ئه‌و خاڵانه‌ی تری كه به پێویستی ده‌زانین، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و له‌سه‌ری رێبكه‌وین.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌د دانیشتن بكه‌ین و نه‌گه‌ینه ئه‌نجام له سه‌عاتێك شه‌ڕ پێمان باشتره، ده‌بێت له كوردستان ئاڵۆزی و گرژی نه‌هێلێن و په‌یوه‌ندی سیاسیمان له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا له ئاستێكی ئاسایی‌دا بێت، نه گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست بكه‌ین نه بۆ خۆمان.
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری نه‌كردنیان له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: ئێمه پێمانوایه گرنگه ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خۆمان به شتی لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین.
-سبەی
