سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
17ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خرانه‌ به‌ر باس :

1- ئه‌نجامی دوا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیتالیا و توركیا .
2- ناوه‌رۆكی دوا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رێزان سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
3- تاوتوێكردنی ئاماده‌كردن و ناردنی شاندێك له‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ، به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری عیراقی و گفتوگۆ له‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌ڵوێستی كوردستانی له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه‌ ئیمزا كراون به‌ تایبه‌تی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر.
4- بودجه‌ی خه‌ملێنراوی ساڵی 2013ی عیراقی فیدراڵ و به‌ركه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌ .
كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاری دا كه‌ شاندی پارته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌جێ‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێكبهێنرێ‌ .

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ :

پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان
بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان
لیستی ئه‌ربیلی توركمانی
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدان سریان ئاشوور
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری
لیستی ئه‌رمه‌ن
Top