ئۆپۆزیسیۆن: دەستور دەبێ بگەڕێتەوە پەرلەمان و دەبێ ستراتیژیەتێكی هاوبەش هەبێ بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێم
كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و محەمەد فەرەج، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی، ئەنجامدرا.
ئەوەی خوارەوە دەقی بەلاغەكەی ئۆپۆزیسیۆنە:
به‌لاغی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2012، هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو كۆبونه‌وه وپاشان به‌لاغێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/10/2012 لهههولێرو له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و وه‌فدی یاوه‌ریان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێرای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچهكهجهخت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرایه‌وه :
1- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رسێ لایه‌ن و كاری هاوبه‌ش و لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن له‌پێناو چاكسازی بنه‌ره‌تی و زیندوراگرتنی ژیانی سیاسی و ئامانجه هاوبه‌شه‌كان و پرسه نیشتیمانیه‌كان.
2-كاركردن له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی ده‌ستوری نیشتیمانیان هه‌یه بۆ (ته‌وافق) له‌سه‌ر كردن و تێپه‌راندنیان و به‌په‌رله‌مانی كردنی سیسته‌می حوكمرانی.
3-پێداگرتن له‌سه‌ر بایه‌خی زه‌مینه خۆشكردن له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و رون و دادپه‌ره‌وه‌رانه‌ی په‌رله‌مانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌قۆناغی داهاتودا وه‌ك رێگایه‌كی سروشتی بۆ چاكسازی و گۆرانی ئاشتی خوازانه له سۆنگه‌ی جێبهجێنهبونی پاكێجهكان و نه‌گه‌یشتن به پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی چاكسازی و دورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر بنبهستنێكی سیاسی چاوه‌روانكراو.
4- داواكردن بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی ستراتیژێكی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی هاوبه‌ش له‌پێناو باشتر ئیداره‌كردنی ململانێكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی و به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان و خۆدورگرتن له‌وه‌ی هه‌رێم ببێته گۆڕه‌پانی ته‌سفییه حساباتی سیاسی هێزه ههرێمایهتیهكان.
5-پشتیوانی كردن له‌گه‌لی سوریا به‌گشتی له‌پێناو روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس و گه‌لی رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا، یه‌كڕیزی نێوان هێزهكوردیهكانیشیانلهم رووهوهبهمهسهلهیهكی چاره‌نوسساز له‌قه‌له‌م درا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران - كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان - یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان
