هه‌ولێر به پایته‌ختى گه‌شتیارى ولاَتانى عه‌ره‌بی ده‌ستنیشان ده‌كرێ
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له‌و سه‌باره‌ت به‌و به‌و برِیاره رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارى فیدراڵ له كۆتایی 2011 له نێو شاره‌كانى تر‌ى عێراق بۆ پێشبركێى ولاَتانى تر‌ى عه‌ره‌بی به‌مه‌ستى بوونى به پایته‌ختى گه‌شتیارى ئه‌و ولاَتانه ده‌سنیشانكرا ، رۆژى 16/10 له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رێوه‌چوو و له نێوان شاره‌كانى تایف و به‌یروت و شاریقه ، هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختى گه‌شتیارى ولاَتانى عه‌رلاه‌بی بۆ ساڵى 2014 ده‌سشتنیشانكرا و شاریقه‌ش بۆ 2015 ده‌سنیشانكرا.
وتیشى: پێشبركێكه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزى وه‌زاره‌تى كه‌شتوگوازرى ولاَتانى عه‌ره‌بی كه له حه‌وت ئه‌ندام پێك دێت نوێنه‌رایه‌تى هه‌ر22 ولاتى عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن به‌رێوه‌چوو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر له رێگاى فیلمێكى دیكۆمێنتارى كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌سه‌رپارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌كرابوو و له پێشبركێیه نمایشكرا .
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد :چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ بوونى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌خت گه‌شتیارى ولاَتانى عه‌ره‌بی داندرابوو ، له‌وانه بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر (هوتێل و مۆتێل و بارى ئه‌منى و كه‌شوهه‌وا و شوێنه‌وار و باشى رێگا و بانه‌كان و شوێنه‌واره‌كان ، هه‌موو ئه‌وانه له فیلمه دیكۆمێنتیه‌كه ئاماژه‌ى پێكرابوو ، ئه‌وانه‌ش له‌ماوه‌ى رابردوو له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان كارى بۆ كراوه و تواندراوه هه‌نگاوێك بچێته پێشه‌وه.
نه‌وزاد هادى سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان وتى: ئێمه له‌سه‌ر پرۆژه و به‌رنامه‌كانى خۆمان بۆ باشت كردنى گه‌شتوگوزار له پارێزگاى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر به‌وه‌پێش بچێت ، بۆئه‌مه‌ش پشت به كه‌رتى تایبه‌ت و بازارِى ئازاد ده‌به‌ستین، ئه‌ویش به پێى یاساكانى وه‌به‌رهێنان.
