ده‌بێ ره‌نگى شین بكه‌ن و بنووسن بۆ خواردنه‌وه ناشێ
له نووسراوێكى فه‌رمیدا , بهرِێوهبهرایهتى ئاوى سلێمانى خاوه‌ن ئه‌و تانكه‌رانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئاوى پیس ده‌گوازنه‌وه , رِهنگى تانكه‌ره‌كانیان بكه‌نه رِهنگێكى شین و له‌سه‌ر تانكیهكهش بنووسن , ئاوى ئه‌و تانكه‌ره بۆ خواردنه‌وه نابێت , ئه‌وه‌ى سه‌رپێچیش له‌و برِیاره بكات , دووچارى سزاى یاسایى ده‌بێته‌وه, بهرِێوهبهرایهتى ئاوى سلێمانى داوا له میدیاكانى كوردستان ده‌كات پشتیوانیان بن بۆ رِێگرى كردن و كۆنترِۆڵكردنى په‌تاى كۆلێرا , ئه‌و ئاگاداركردنهوهیهش به‌شێكه له هه‌وڵه‌كان.
