لێژنەى مافى مرۆڤ لەگەڵ ئەوەدان پرۆژە یاساى پیرۆزییە ئاینیەکان رەت بکرێتەوە
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بەپرۆژە یاساى پێرۆزێێە ئاێێنێەکان لەهەرێمى کوردستان کرا، دواى گفتوگۆێەکى هەمەلاێەنە زۆرێنەى ئەندامانى لێژنە گەێشتنە ئەو بڕوایەى کە ناوەڕۆکى پرۆژەکە دژە لەگەڵ ناونێشانەکەى ولەبەر نەبوونى بۆشایى یاسایى وهەبوونى رێگر لەناوەڕۆکى پرۆژەکەدا بۆ ئازادییەکان بەگشتى وئازادى رادەربڕێن وکەناڵەکانى راگەیاندن بەتایبەت لەگەڵ ئەوەبوون پرۆژەکە رەتبکرێتەوە، هەروەها داواکرا ئەو یاساو بڕیارانەش کە کارپێکراون لەکوردستاندا پیرۆزییەکان دەپارێزن باشتر کارا بکرێن بۆ ئەوەى لەکوردستاندا وەک هەمیشە پیرۆزێە ئایینیەکان وئازادییەکانى رادەربڕین پاریزراوبن بەیاسا و کەلتورى کۆمەڵایەتى لێژنەکە ئەو یاسا وبڕیارانەى ئاماژەپێدا کە هەن وپێویستە ئەگەر کاریان پێ ناکرێت کارا بکرێت.
وەک لەیاساى سزادانى عێراقى ژمارە 111ى ساڵى 1969 ویاساى ژمارە 35ى رۆژنامەگەرى ویاساى چاپەمەنى ساڵى 1992ى پەرلەمانى کوردستان ویاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان ودەستوورى هەمیشەیى عێراق ویاساى وەزارەتى ئەوقاف وکاروبارى ئایینى وچەندین یاسا وبڕگەى یاسایى تر کە چوارچێوەن بۆ پاراستنى بەها پیرۆزەکانى کۆمەڵگاو ئایین وئاینزاکان.
