له ٩ مانگدا 36 كه‌س بوونه‌ته قوربانی مین
ئاكۆ عه‌زیز به‌رپرسی به‌شی هۆشیاری و ڕاگه‌یاندن له ده‌زگای گشتیی مین، سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانیان و ڕووبه‌ری ناوچه مینڕێژكراوه‌كانی كوردستان بۆ (باس) وێڕای ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رێ، گوتیشی: به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر مین و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له خاكی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه ده‌بنه قوربانی، تاكو ئێسته (14500) كه‌س شه‌هید و كه‌مئه‌ندام له كوردستان هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕووبه‌ره مینڕێژكراوانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی مینه‌وه پاك كراونه‌ته‌وه، رای گه‌یاند: هه‌ندێك له تیمه‌كانمان به‌هۆی كاری ده‌ستییه‌وه و هه‌ندێكیشیان له ڕێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌پێی سیسته‌مێك، سه‌رجه‌م تیمه‌كان دابه‌ش كراون به‌سه‌ر ناوچه مینڕێژكراوه‌كاندا.
به‌رپرسی به‌شی هۆشیاری و ڕاگه‌یاندن له ده‌زگای گشتیی مین ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاكو ئێسته، زیاتر له (120) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكی هه‌رێمی كوردستان له مین و ته‌قه‌مه‌نی پاك كراوه‌ته‌وه، زۆرترین ڕووبه‌ری مینڕێژكراویش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته پارێزگای هه‌ولێر و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێریش سنووری قه‌زای چۆمان به پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
