خولێكی زانستی ده‌رباره‌ی ستانده‌ری جیهانی (ISO ) له‌هه‌ولێر بهرِێوهچوو
د.ئازاد خۆشناو پزیشكی ڤێتێرنه‌ری رِاوێژكار و به‌رپرسی به‌شی رِاگهیاندن له ب.گ.سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری راگه‌یاند: ئه‌م خولهبهمهبهستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی پسپۆرانمان له‌بواری ستانده‌ره‌كانی جیهانی (ISO) سووده‌كانی بوون به‌ئه‌ندام له رێكخراوی بازرگانی نێوده‌وله‌تی لایه‌ن دوومامۆستاو پسپۆری ئه‌مریكی ( JOHN SURAK جۆن سوراك ) شاره‌زا له‌بواری ( ISO) و ( DR.CHUCK LAMBART دكتۆر چاك له‌مبه‌رت ) شاره‌زا له‌بواری بازرگانی نێوده‌وله‌تی ئه‌نجام ده‌درێت وه به‌رنامه‌ی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژبه‌رده‌وام ده‌بێت سێرۆژیان وانه‌ی تیۆری و رۆژێكیشیان وانه‌ی پراكتیكی ده‌بێت .
هه‌روه‌ها گوتی : پێش كۆتایی ئه‌م مانگه خولێكی تر ده‌رباره‌ی (ADVANCE HACCP ) له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخراو به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو / به‌رێوه‌به‌رایه‌یتی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ ڤێتێرنه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پسپۆرانی ئه‌م بواره ئه‌ویش بریتیه له‌درێژه‌پێدانی ئه‌و خوله‌ی كه‌له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ئه‌م ساڵدا له‌هۆتێلی شیراتۆن به به‌شداری (20) پسپۆری ڤیتێرنه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.
