كێڵگه‌كانی سه‌وزه‌و میوه له‌كه‌لار مه‌ترسی كولێره‌یان لێناكرێت
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌كه رِاگه‌یاند: به‌هاوكارى به‌شى نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان له مه‌ڵبه‌ندى خۆپاراستنى ته‌ندروستى كه‌لار سه‌ردانى كێڵگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه له ده‌وروبه‌رى شارى كه‌لاریان كردووه، ده‌ركه‌وتووه هیچ كێڵگه‌یه‌ك به ئاوى ئاوه‌رِۆ و زێراب ئاو نادرێت و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانیان پاكن و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كولێره‌یان لێناكرێت.
