رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده 4 كه‌سی ماڵباتێك گووللـهباران ده‌كه‌ن
موقه‌ده‌م غاڵب عه‌تیه جبوری وته‌بێژی پۆلیسی دیاله تایبه‌ت رایگه‌یاند: له‌نێو باخه‌كانی شاره‌باندا له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراق ئه‌میرێكی رِێكخراوی قاعیده پاش ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منی بكات كوژرا.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه گومان ده‌كرێ سه‌ر به‌رێكخراوی قاعیده بێت هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گوندی حهمبس له‌سنووری شاره‌بان و 4 كه‌سی ماڵباتێك گوولله‌باران ده‌كه‌ن و دووی تریش بریندار ده‌كه‌ن، ئێمه وای ده‌بینین كه ئه‌م كرده‌وه‌یه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بوو بێت به‌هۆی كوژرانی ئه‌میره‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه.
