لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی حاجیان دەگەنە مەككەی پیرۆز
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان (سەڵاح شێخ فەتاح نەقشبەندی) بە ڕۆژنامەی \"هەولێر\"" دەڵێ: \""ئەمساڵ لە پێش وادەی خۆیدا هەموو حاجیانی كوردستان گەییشتنە وڵاتی سعوودیە و ئێستا هیچ حاجییەك لە كوردستان نەماوە و حاجیانی كوردستان لەگەڵ حاجیانی عێراق گەییشتوونەتە وڵاتی سعوودیە و بڕیاریشە تا 17 ئەم مانگە تەواوی حاجیانی كوردستان بگەنە شاری مەككەی پیرۆز بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەركەكانی حەجكردن.\""
سەرپەرشتیاری لیژنەی دابینكردنی شوێن بۆ حاجیان لە شاری مەككەی پیرۆز (حاجی سەلام) دەڵێ كە ئێستا 6 هەزار و 300 حاجی لە هەرێمی كوردستانەوە گەییشتوونەتە شاری مەككەی پیرۆز و هەموویشیان شوێنی باشیان بۆ كراوەتەوە و سەرجەم پێداویستییەكیان بۆ دابین كراوە.\"""
