وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەھاوڵاتیان دەکات سیمکارتی بێ ناونیشان بەکارنەھێنن

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەھاوڵاتیان دەکات سیمکارتی بێ ناونیشان بەکارنەھێنن
16ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- لە راگەیندرواێکیدا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن داوا لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات دووربکەونەوە لە بەکارھێنانی سیمکارتی و بێ ناونیشان و تۆمارنەکراو, چونکە ھۆکارێکە بۆ دروست بوونی کێشە و گرفت لەناو کۆمەڵگە.

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە
ئاگاداری گشت ھاووڵاتیانی بەڕێز لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردیستان دەکەین بە دوورکەوتنەوە لە دیاردەی مامەڵە کردن و بەکارنەھێنانی سیم کارتی بێ ناوونیشان و تۆمار نەکراو، بە مەبەستی نەھێشتنی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە دروست دەبن لە ناو ھەرێمدا و پاراستنی ئارامی ئەمڕۆی کوردستان و نەدانی ھیچ فرسەتێک بە تێکدەران بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان لە ناو ھەرێم دا و ئاماژە بە داواکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتمان بە ھاوکاری وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبوونی ھەردوو بەڕێز وەزیری ناوخۆ و وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و شاندی ھەردوو وەزارەت لە کۆبوونەوەی (٩/١٠/٢٠١٢) لەگەڵ بەرپرسانی ھەر سێ کۆمپانیای مۆڵەت پێدراوی مۆبایل لە ھەرێمی کوردستان ( کۆرک تلیکۆم ، ئاسیا سیل ، زین العراق) بڕیاردراوە بە نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و بنەبڕکردن و رێگرتن لە دزە کردنی سیم کارت و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو بریکارو ھاووڵاتیانەی بەردەوام دەبن لەم کارە، پێویستە لەسەر ھاوڵاتیان (سیم کارت) لە بریکاری مۆڵەتپێدراو بکڕن تاوەکو (سیم کارتەکان) بە شێوەی ئاسایی تۆمار بکرێت.
Top