سه‌رۆككۆمار:لێدوانه‌كانی (یاسین مه‌جید)دژبه سه‌رۆكی هه‌رێم"بێسه‌روبه‌ر و نا به‌رپرسیارانه‌یه و دژی گیانی یه‌كبوونی نیشتیمانییه"
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی\""هه‌ولێر\"" نێردراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه\"" لە كاتێكدا هەوڵەكانی سەرۆككۆمار هەنگاوی گرنگییان به ئاڕاسته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بەرەو پێش بڕیووە. ئا لەوكاتەدا یاسین مەجید بە لێدوانی ئیستیفزازیی و ترسناك دەردەكەوێت كە بۆنی بانگهێشتكردنی شەڕی لێدێت دژی سەرۆك (مەسعوود بارزانی) كە ئێستا سەرگەرمی پێكهێنانی وەفدێكی كوردیی گەورە و فراوانە بۆ دەستپێكردنی وتوێژ لەگەڵ هاوپەیمانیی نیشتمانیی و هێزەكانی دیكه‌دا بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی عێراق بە شێوازی دەستوریی و بە پێی رێككەوتنەكان كە پێشتر لە نێوان هەموواندا ئیمزا كراوە \"".
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە\"" سەرۆك بە توندی بێزاریی و توڕەیی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەم جۆرە لێدوانە لادەر و بێهودانە ، كە پێچەوانەی گیانی یەكبونی نیشتمانییە و كۆسپە لەبەردەم هەوڵ و كۆششەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، كە گەل و نیشتمان بە دەستیەوە دەناڵێنن ،سەرۆك داوایش لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دەكات سنوورێكی یەكلاییكەرەوە دابنێت بۆ ئەم جۆرە لێدوانانە و ئەندامەكانی ناچار بكات رێزی كەش و هەوا و پێداویستیەكانی دیالۆگی نیشتمانیی بگرن\"".
جێگه‌ی باسه ماوه‌یه‌كه (یاسین مه‌جید)ـی ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ڕاوێژكاری پێشووی (نووری مالیكی) سه‌رۆك لیسته‌كه لێدوانی دژ به كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
هه‌ر دوێنێیش لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان زۆر به توندی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی (یاسین مه‌جید)ـی دایه‌وه و به لێدوانی هاوشێوه‌ی سیسته‌مه دیكتاتۆری و تۆتالیتاره‌كانی وه‌سف كردبوو."
