پرۆژه‌یاساى سندوقى كۆمه‌كى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه په‌سندكرا
به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه له دوو برِگه پێكدێت ، برِگهى یه‌كه‌م تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى سندوقى كۆمه‌كى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ، دواى ئه‌وى له دانیشتن رابردوو به‌هۆى جیاوازى راپۆرتى لیژنه‌ى هاوبه‌ش وبۆچوونى چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئه‌و ده‌نگدانه نه‌كرا.
دواتر جارێكى تر گفتوگۆ له‌سه‌ر برِگه و ماده‌كانى كرایه‌وه و دواى چه‌ند گۆرانكاریه‌ك ، یاساكه به كۆى ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به گرنگى ئه‌و یاسایه ، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند: یاساى سندوقى كۆمه‌كى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ، ئه‌م سندوقه داهاتێك كۆده‌كاته‌وه و به‌و داهاته چاره‌سه‌رى سه‌رده‌میانه بۆ توشبووان به‌و نه‌خۆشیه ده‌كات ، هاوكات هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات بۆ دروستكردنى سه‌نته‌رى تازه و ئامێرى پشكنین و ده‌رمانه بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه.
وتیشى: ئه‌م جۆره سندوقه له هه‌مو دونیا هه‌یه ، چونكه ئه‌وانه‌ى توشى ئه‌و جۆره نه‌خۆشه ده‌بن ، بارگرانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌هۆى گرانى خزمه‌تگوزارى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى ئه‌و نه‌خۆشیه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچى له‌ده‌ستدابێت درێخى نه‌كردووه ، برِێكى باش له ده‌رمان و پێداویستى به خۆرایی بۆ ئه‌م نهخۆشانته دابین كرده‌وه، به‌جۆرێك خه‌ڵكى ناوه‌راست و باشورى عێراق سوودى لێوه‌رده‌گرن
خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان تایبه‌ته به خستنه‌روو و گفتوگۆكردنى پێشنیارى یاساى(رێكخستنى قوتابخانه ئه‌هلیى و تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان)، بهلاَِم سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنكهى بۆ رۆى سێشه‌ممه 16/10 دواخست.
