زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌هه‌ژێنن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و بۆمبێكی چێندراو له نزیك دیوانی پارێزگای كه‌ركوك ته‌قینه‌وه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان یه‌ك شه‌هیدو شه‌ش برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه.
له ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌ش ئۆتۆمبێلێك و بۆمبێكی چێندراو ته‌قیونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له گه‌ڕه‌كی (جه‌میله) ی قه‌زای دوز تیرۆریستان ده‌ستڕێژی گولله‌یان له خاڵێكی پشكنینی پۆلیس كردووه، به‌وهۆیه‌وه دوو پۆلیس شه‌هید بوون، هاوكات له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای ناوبراو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و پۆلیسێك و سێ هاووڵاتی بریندار بوون.
