خانه‌قین: 4 ساڵه به‌شه ناوخۆیه‌كان ته‌واو بووه، به‌ڵام خوێندكاران له‌خانووی كرێدان
له‌بانگه‌وازێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه، لیژنه‌ی به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی قه‌زای خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نن، ماوه‌ی چوار ساڵه به‌شه ناوخۆییه‌كانی خانه‌قین ته‌واو بووه كه‌چی 221 خانووی كرێ بۆ خوێندكاران گیراوه.
به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی قه‌زای خانه‌قین داوا له‌له‌جێگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌و روه‌وه بێته وه‌ڵام.
به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگای قه‌زای خانه‌قین بڕی 13 ملیاری تێدا خه‌رجكراوه.
