دووزخورماتوو: له‌دوو هێرشدا 6 كه‌س بونه‌قوربانی
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دووز خورماتوو، یه‌شار ئه‌حمه‌د، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی جه‌میله‌ی قه‌زای دووزخورماتوو له‌نزیك گۆڕستانی دوز خورماتوو، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به‌ده‌مانچه‌ی بێدهدهنگ بپۆلیسێكیان لهخالێكی پشكنیندا كوشت.
یه‌شار ئه‌حمه‌د وتیشی، پاش كووشتنی ئه‌و پۆلیسه له‌نزیك هه‌مان خاڵی پشكنین بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه پۆلیسێكی دیكه كوژرا.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دووز خورماتوو ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌ردوو كوژراوه‌كه به‌نه‌ته‌وه توركمانن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر ئه‌مرۆ له‌نزیك پۆلیسی ئیتیحادی له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای دووزخورماتوو ئۆتۆمبیلێك له‌جۆری ئۆپڵ ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه جگه له‌برینداربوونی پۆلیسێك سێ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
قه‌زای دووخورماتوو تا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك بووه، پاشتر ڕژێمی به‌عس له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریبدا خستیه سه‌ر شاری تكریت.
