لیژنه‌ی یاسایی؛ یاسای پاراستنی پیرۆزه ئاینیه‌كانی ره‌تكرده‌وه
كاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی لە په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و زانیاریه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و به (سبه‌ی) راگه‌یاند: پرۆژه یاساكه ره‌تكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی پێیوابو بۆشایی یاسایی نییه كه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پێویستیی یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ رێكخستنی ئه‌و پرسه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه هۆكارێكی دیكه‌ی ره‌تكردنه‌وه ئه‌وه‌بوه به‌پێی ده‌ستوری عێراقی و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه له‌وانه یاسای سزادانی عێراقی و یاسای رۆژنامه‌وانی و یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، هه‌مو ئه‌و بواره رێكخراوه و به‌پێی ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌و یاسایانه‌دایه هیچ گرفتێك نیه كه پێویست به‌وه بكات یاسایه‌كی دیكه ده‌ربكه‌یت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و وتی \"له‌كاتی پێویستی پاراستنی پیرۆزه ئاینیه‌كان و هه‌ر سوكایه‌تیه‌ك ده‌توانرێت بچیته‌وه سه‌ر ئه‌و یاسایانه\"".
وتیشی \""هیچ مه‌ترسیه‌ك نیه تا ببێته بیانو بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تر ده‌ربكه‌یت و ببێته ئامرازێك بۆ رێگری و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بواره‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی و ئازادی بیر‌ورا، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له پیرۆزیه ئاینهیهكان\"".
هه‌روه‌ك كاردۆ محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها قسه له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی یاسایه له كوردستان، بۆیه پێویست ناكات به بیانوی جێبه‌جێنه‌كردنی یاساوه یاسایه‌كی دیكه ده‌ربكرێت وتیشی \""بۆیه زۆرینه له‌و بڕوایه‌دا بون كه به‌و ده‌ق و ماده یاساییانه‌ی هه‌یه ده‌توانرێت رێگری بكرێت له هه‌ر هێرش و په‌لامارێك كه نایاسایی بێت بۆ سه‌ر پیرۆزیه‌كان\""."
