مەلا بەختیار: مام جەلال بووە سەرۆكی عێراق، ئۆجەلانیش دەبێتە سەرۆكی توركیا
ئه‌مڕۆ 14-ی تشرینی یه‌که‌می 2012 له میانه‌ی دووه‌مین کۆنگره‌ی نائاسایی به‌ده‌په‌دا مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا سه‌لامی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی گه‌یاند به ئه‌ندامانی به‌شداربووی کۆنگره‌که و ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له داهاتوودا کێشه‌ی کورد له تورکیادا چاره‌سه‌ر ده‌بێت، رۆژێك دێت ئۆجه‌لان ده‌بێت به سه‌رۆکی وڵات (توركیا).
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار وتی: \""85 ساڵه مرۆڤی کورد به ده‌ست کوشتن و کۆمه‌ڵکوژییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ربۆیه پێشنیاری خه‌ڵکی کورد؛ ئازادکردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه، ئۆجه‌لان ئه‌گه‌ر ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا پێویسته ئازاد بکرێت\"".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتیشی: \""زیندانه‌کان بچوکن له چاو هزری مرۆڤدا، چونکه هزری مرۆڤه‌کان زیندانه‌کان وێران ده‌کات و به زیندانه‌کان کیشه‌کان چاره‌سه‌ر نابن\"".
له‌کۆتاییدا مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: له ساڵی 1977 کاتێک ته‌مه‌نم 15 ساڵ بوو؛ پێشمه‌رگه بووم، شوانێكی گه‌نجم بینی خه‌ڵكی هه‌كاری بوو ماچمكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار بوو كوردی توركیا ببینم، به‌ڵام ئێستا له ئه‌نقه‌ره له كۆنگره‌ی هه‌زاران هه‌زار كورد له‌پێناوی دیموكراسی به‌شداری ده‌كه‌م.
-خەندان"
