له9ی مانگی رابردوودا زیاتر له 879 هه‌زار په‌نجه‌ماسی به‌رهه‌م هاتووه
د.ئازاد خۆشناو پزیشكی ڤێتێرنه‌ری رِاوێژكارو به‌پرسی به‌شی راگه‌یاندنی ب.گ.سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌لێدوانێكدا به)گوڵان میدیا) راگه‌یاند: له پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی په‌نجه‌ماسی دوكان له‌سلێمانی نزیكه‌ی (550) هه‌زار په‌نجه ماسی به‌رهه‌م هاتووه وه ئه‌و برِهش دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر (99) پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی به‌جۆرێك كهلهسنووری پارێزگای سلێمانی (78) پرۆژه و هه‌ولێر (13) پرۆژه و ئیداره‌ی گه‌رمیان (8) پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی تێیدا سوود مه‌ند بوون . هه‌روه‌ها له پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی په‌نجه‌ماسی عه‌نكاوه‌ش له هه‌ولێر زیاتر له (330) هه‌زار په‌نجه ماسی به‌رهه‌م هاتووه وه ئه‌و برِهش دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر (163) پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی به‌جۆرێك كهلهسنووری پارێزگای هه‌ولێر (155) پرۆژه و له دهۆكیش (8) پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی تێیدا سوود مه‌ند بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌م نۆ مانگه‌دا (8) پرۆژه‌ی ماسی مۆله‌تی فهرمیانیان پێدراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ماسیه‌وه (23) پرۆژه‌ی ماسیش ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی وه‌رگرتووه بۆ دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی په‌نجه‌ماسی له ههردووپرِۆژهی به‌رهه‌مهێنانی په‌نجه ماسی عه‌نكاوه له‌هه‌ولێر و پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی په‌نجه‌ماسی دوكان له سلێمانی سالاَنه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌په‌نجه ماسی به‌نرخی 25 دینار بۆ هه‌ر یه‌ك په‌نجه‌ماسی وه‌ك پاڵپشتی كردنی پرۆژه‌كانی سامانی ماسی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و زیاد بوونی به‌رهه‌م به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و پهنجهماسیهش كهلهپرۆسهی دابه‌شكردنه‌كه ده‌مێنێته‌وه ده‌خرێته ناو به‌نداوه تازه دروستكراوه‌كان.
