عه‌دنان عوسمان: دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن له‌دوو دۆڵی جیاوازدا ده‌خوێنن
له‌باره‌ی مهرجهعیهتو ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستانه‌كان، عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، \""پێده‌چێت دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن له‌دوو دۆڵی جیاوازدا بخوێنن، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان چه‌شنی ئه‌و دیوه‌خانه‌ی ناو به‌ناو پێكیدێنێتو كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی بۆ بانگ دهكاتو ته‌نها چه‌ند رسته‌یه‌كی نه‌زۆكی حه‌ماسی به‌رهه‌م دێنێت، ده‌یه‌وێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش هه‌مان ئه‌ركی نوسحو راوێژ‌و قسه‌ی خێری هه‌بێت.\""
بریاره له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نێكی باڵابهناوی \""ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستانه‌كان\"" پێكبهێنرێت‌و كاری ئهوئهنجومهنه دانوستان‌و گفتوگۆكردن بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌ڵام هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات پێیانباشه ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌ر به‌حكومه‌ت بێت‌و ئۆپۆزسیۆنیش داوا ده‌كات مه‌رجه‌عیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌رله‌مانی كوردستان بێت.
عه‌دنان عوسمان رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی بڕیاروایه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان پێكپێت، پێده‌چێت ئه‌ركی كورت بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدادا، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها ئه‌رك، به‌ڵكو گه‌ر ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بێت، \""ئه‌وا جگه لهبێنرخكردنو بێناوهرۆككردنی مه‌به‌ست له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه هیچی تر نیه.\""
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان رای گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌خاته‌روو ده‌ڵێت، \""ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پهرلهمانداو به به‌شداری راسته‌وخۆی ئهندامانو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ بڕیاردان‌و كێشانی نه‌خشه‌ی ستراتیجی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیداو یاسایه‌كی نیشتمانیه به‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه‌دا نه‌ك كورتكردنه‌وه‌ی تا ئاستی وه‌فدی دانوستان.\""
به‌ووته‌ی عه‌دنان عوسمان، ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێت‌و دوور بخرێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی ئه‌م كه‌سایه‌تی‌و ئه‌و حیزب‌و هه‌مومان له‌ئاست چاره‌نوسی ههرێمو میلله‌ته‌كه‌دا به‌رپرسیار بن.
-ئاوێنە"
