سه‌رۆك بارزانی: مافی بریاڕدان له چاره‌ی خۆنووسینمان هه‌یه، هیچ ئامانجێكیش موسته‌حیل نییه
له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا له دووه‌مین كۆنگره‌ی زانستی جیهانیی كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) ڕایگه‌یاند : كۆنگره‌یه‌كی له‌م جۆره كه تێدا ژماره‌یه‌كی زۆر رۆڵه‌ی كوردستان و دۆستانمان ئاماده‌ن هه‌نگاوێكی زۆر پیرۆز و ئۆمێدبه‌خشه، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌زموون و زانسته‌كانیان بخه‌نه خزمه‌تی پێشكه‌وتنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ك گوتیشی \"خه‌بات و شۆڕش ته‌نیا به چه‌ك نییه، ئیوه‌ش پێشمه‌رگه‌ن به شێوه‌ی خۆتان، كوردستان پێویست به‌كه‌سانی شاره‌زا هه‌یه\"".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم گووتی: \""ئێمه له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به ژێرخانێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هێنانی بچوكترین پێویستی پێشت به‌ده‌ره‌وه نه‌به‌ستین\"".
ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌كانی رابردوودا كورد ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه وڵاتی خۆی بنیات بنێت، هه‌میشه ده‌سته‌به‌سه‌ر و چه‌وسێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ گه‌لی كوردستان و دۆسته‌كانمان ئه‌مڕۆ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره به‌ده‌ستهاتووه و خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموودهزگاكانین.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه \""له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه‌موكوڕیمان هه‌یه، ئۆمیدمان ماوه‌یه به زانست و ئه‌زموونی رۆڵه‌ی كوردستان و دۆستانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری بكه‌ن، بۆئه‌مه‌ش ئێمه ئاماده‌ی هاوكاریتانین\"".
هه‌روه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه كه \""ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین به درێژایی مێژوو غه‌درمان لێكراوه، كاتێك پێویست بوو شه‌ڕمان كرد و قوربانیمان دا، ئه‌و قۆناغه‌مان بڕی كه خه‌ڵك بمانناسێت، ئێستا زیاتر له 20 كونسوڵخانه له هه‌ولێر هه‌یه، له‌وانه چواریان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن، سه‌ره‌ڕای وڵاتانی دراوسێ\"".
به‌هه‌مان شێوه جه‌ختی كرده‌وه كه \""ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، بۆیه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ زۆر واقیعیانه بیر له ئاینده بكه‌ینه‌وه، ئێمه مافی بریاڕدان له چاره‌ی خۆنووسینمان هه‌یه، به‌ڵام زه‌مانی خه‌باتی چه‌كداری نه‌ماوه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، به‌ڵكو به شێوازی دیالوك و خه‌باتی ئاشتیانه ده‌توانین پشتیوانی وڵاتان به‌ده‌ست بهێنین\"".
هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه \""ئه‌م بارودۆخه به‌ئاسانی نه‌هاتۆته ده‌ست، به‌ڵكو دوای قوربانییه‌كی زۆر و ئه‌نفالكردنی 180 هه‌زار و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین قوربانی تر بوو، بۆیه ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌مانه‌تی هه‌موو لایه‌كه و ده‌بێ ئه‌زمونه‌كه ببێته چرایه‌ك بۆ هه‌موومان، هیچ ئامانجێكیش موسته‌حیل نییه بۆ بنیاتنان و زامنكردنی داهاتووی گه‌لی كوردستان ، به‌ڵام ده‌بێ بزانین چۆن هه‌نگاوی بۆبنێین\""."
