ئێستا سەرۆك كۆمار لە هەولێرە
سه‌رچاوه‌یه‌ك به (رووداو)ى راگه‌یاند \"تاڵه‌بانى له به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بارزانى كۆده‌بێته‌وه.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به (رووداو)ى راگه‌یاند \""من ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێرم به‌ره‌و پێشوازى تاڵه‌بانى ده‌چم له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر\"".
بڕیاره تاڵهبانیو بارزانی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق‌و پرسی ئاشته‌وایی نیشتمانی‌و قسه‌كردن له‌باره‌ی قه‌یرانى سیاسی عێراقی كۆببنه‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، پێشووتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا سازكرا، كه تێدا جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان كردوه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی."
