11 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن له شارى هه‌ولێر سكاڵایه‌كى یاساییان له‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵێنده‌رو بازرگانه‌كانى فرۆشتنى سیمكارتى مۆبایل به‌رز كرده‌وه ئه‌مرۆ هێزه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له ده هه‌زار سیمكارتى جۆراو جۆر كه هیچ خاوه‌ن و به‌ڵێننامه‌یه‌كیان نیه دابگرن و له‌لایه‌كى تریشه‌وه هێزه‌كانى بهرێوهبهرایهنى ئاسایشى هه‌ولێر توانیان باندێكى بازرگانى كردن به ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو له ناو شارى هه‌ولێر بگرن كه برێكى یه‌كجار زۆر له ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراویان پێ بووه .