عیماد ئه‌حمه‌د: بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان بونیادێكی پته‌وتر بۆ كه‌رتی نه‌وت داده‌مه‌زرێنین
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌گرنگ وه‌سفكردو رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زاره‌ت پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی باشتر په‌ره به‌كه‌رتی نه‌وت و غاز بده‌ین و به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تیش خزمه‌تی زیاتری وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
دواتر عیماد ئه‌حمه‌د وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان كرد كه به‌هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆره‌وه ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان دامه‌زراند و ئێستاش وڵاته‌كه‌مان خاوه‌نی ژێرخانێكی تاراده‌یه‌ك گه‌شه‌كردوه له‌م روه‌وه، هه‌روا وتی: پلانی حكومه‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه گرنگی زیاتر به‌م كه‌رته بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ربه‌خۆیی وزه له‌هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و بونیادێكی پته‌وتریش بۆ كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاشكرا‌و روون دابمه‌زرێنین، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی قانوونی نه‌وت و گازی هه‌رێم و ده‌ستووری عیراق به‌ڕێوه چووه.
هه‌ر له‌میانه‌ی وته‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد نه‌وت هه‌میشه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی مایه‌ی خێر‌و خۆشی بێت، مایه‌ی نه‌گبه‌تی نه‌هامه‌تی زۆر بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی ئێوه‌و پلانی حكومه‌ت، كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ین نه‌وت ببێته سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هاووڵاتیان، ئه‌وه‌ی تائێستاش به‌ده‌ست هاتووه كه‌م نییه‌و توانیومانه به‌هۆیه‌وه خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین، هه‌روا وتی : خێروبێری نه‌وتی كوردستان ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌ڵكو هه‌موو گه‌لانی عیراق لێی سودمه‌ندن و ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عیراق و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری كارمان بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت كردوه.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه له‌بواری نه‌وت له‌هه‌رێمدا نه‌بوایه، به‌ئاسانی سوته‌مه‌نی بۆ هاووڵاتیان و كارگه‌كان و سوته‌مه‌نی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین نه‌ده‌كرا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جارێكی تر ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه‌پێویسته وه‌زاره‌ت به‌پێی قانوون پێكهاته‌و په‌یكه‌ری ئیداری خۆی دابڕێژێت و كاربكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بواری نه‌وت و غاز گه‌شه‌پێبدات و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا راسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی كاركردن و كێشه‌و گرفته‌كان گفتوگۆی كرد.
